بەتوندی پشتگری سوپای عێراق دەکەم دژی تیرۆریستانی پەکەکە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت پشتگیری توندی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا به‌سه‌ر شنگالدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنووسێت: "پشتگیری توندی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا به‌سه‌ر شنگالدا له‌دژی تیرۆریستانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا كه ناوچه‌كه و دانیشتووانه ئێزدییه‌كه‌ی به باره‌مته گرتووه".
هۆشیار زێباری هەروەها دەڵێت: ده‌بێت رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و دامه‌زراوه ئیدارییه‌كان و ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
بۆچوونی بەکارهێنەران