شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-25 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا لەسەر تۆپباران کردنی کۆبانی و گرێ سپی لەلایەن تورکیاوە هاتە دەنگ

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دوای ئەوەی دوێنێ  سنووری ژمارەیەک گوند لە کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کران باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سووریا هاتە دەنگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سووریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردوەتەوە و باسی لەوەکردووە، نیگەرانن لەو راپۆرتانەی باس لە تۆپبارانکردنی کۆبانێ دەکەن و ئیدانەی کوژرانی هەرهاوڵاتییەک دەکەن بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە چڕبکەنەوە و گرژییەکانی نێوانیان رابگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە سنووری ژمارەیەک گوند لە کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کران، بۆردوومانەکەش کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکەی لێکەوتەوە، هەسەدەش تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە ئەنقەرە بە تۆپبارانەکان تۆمەتبار دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە