هۆشیار زێباری یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بە تیرۆریست ناو دەبات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت هێزه‌کانى پارتى کرێکارانى تورکیاى چاوساغ و تیرۆرسته‌کانى یه‌به‌شه جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتیان له شنگال به‌ده‌سته‌وه‌یه".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێبارى له هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى توویته‌ر نووسیویه‌تى: "ئه‌وان له رووى سیاسى و دارایى له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیى سه‌ربه فالح فه‌یاز پشتیوانى ده‌کرێن و هێزه عێراقییه‌کانیش تواناى جێبه‌جێ کردنى رێککه‌وتننامه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کانیان نییه و بۆ ئازادکردنى سه‌ربازه‌کانیان دانوستان ده‌که‌ن، عه‌یبه".
له چه‌ند رۆژى رابردوودا شهر له‌نێوان هێزه‌کانى یه‌به‌شه و سوپاى عێراق له شنگال روویدا و چه‌ند سه‌ربازێکى سوپاى عێراق به‌دیل گیران و دواتر راده‌ست کرانه‌وه.
ده‌قى توویتهکهى زێبارى:

گالەری وێنەکان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران