بۆمبێکی چێنراو بە هێزە عێراقییەکاندا تەقییەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا چوار قوربانیی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیان، بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی ئەمن یپۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیەوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو پۆلیس کوژراون و دووانی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران