شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-21 03:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاریکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا بۆ ڕێگری کردن لە کۆچی نایاسایی کوردەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە و وەزیرەکەی بەریتانیا باسی لە هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد لە پرسی کۆچی نایاسایی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەگەڵ پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا پاتێل خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئەمنی، کۆچی نایاسایی و رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو دووپات کردووەتەوە.

هاوکات مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و باندانەی بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، "ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و هەڕەشەکانی تیرۆر، یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچبەری".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە