فراكسیۆنی گۆڕان: پێویستە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەسەر هێرشەکانی توركیا هەڵوێستیان ببێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان یاداشتێکى ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد و داوای هەڵوێست لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی هێرشەکەی تورکیا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: چەندین جارە فڕۆکەکانى تورکیا سەروەرىی هەرێم و عێراق دەبەزێنێ، بە تۆپباران کردنى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و وێران کردنى گوندەکان و زیانگەیاندن بە ئابوورى کشتوکاڵى دێهاتەکان.
ئاماژەی بەوەکردووە کە شەڕ چارەسەرى کێشەکان ناکات و دەبێت لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵوێستى دامەزراوە شەرعییەکان ئاشکرا و ڕوون بێت و مامەڵەى حیزبیانە لەگەڵ ئەو کێشەیە نەکرێت، چوونکە ئەمە پرسێکى نیشتمانى و نەتەوەیى و سەروەرییە.
فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە یاداشتەکەدا داوای کردووە، دامەرزراوە شەرعییەکانى هەرێمى کوردستان، وەک دژایەتى بۆشەڕ و بەدیهێنانى ئاشتى و سەقامگیرى بۆ ناوچەکە و ڕێزدانان بۆ مافى مرۆڤ و مافى میللەتان، هەڵوێستیان هەبێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران