بەرهەم ساڵح: هێرشی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان هەڕەشە کردنە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، بهنیگهرانیهکی زۆره‌وه له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا له‌ناو سنووری عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت که پێشێل کردنی سه‌روه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
ناوبراو راشیگه‌یاند: "دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له سنووری عێراق له هه‌رێمی کوردستان و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر داوای راگرتنیان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی کراوه، قبووڵ ناکرێت".
بەرهەم ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "له‌کاتێکدا جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئه‌منییه‌کان له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و گفتوگۆی پێشوه‌خته‌وه، ڕێوشوێنی ئه‌منی تاکلایه‌نه‌ش له‌دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی ئه‌منی قبووڵکراو نییه و پێویسته رێز له‌سه‌روه‌ریی خاکی عێراق بگیرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار: "بڕیاری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامی ڕه‌تکردنه‌وه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه‌یه که عێراقه بکرێته گۆڕه‌پانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان و سه‌روه‌رییه‌که‌ی پێشێل بکرێت و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری دروست بکرێت".
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، "عێراق ڕه‌تی ده‌کاته‌وه بکرێته گۆڕه‌پانێک بۆ ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هیچ وڵاتێکی دراوسێ".
بۆچوونی بەکارهێنەران