عەلی باپیر لەبارەی تێکچوونی سەقامگیریی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری هەرێم هۆشداری دەدات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له هه‌رێم هۆشداری دا له تێچكچونى سه‌قامگیریى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و دارایی له هه‌رێمى كوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له هه‌رێم له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان و بێسه‌روشوێنانى ده‌ریاى ئیجه ڕایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ى كۆچ ده‌كه‌ن بهناچاریى ئه‌و ڕێگه‌یان گرتۆته‌به‌ر و له‌خۆشییا ڕێگه‌ى غوربه‌تیان نه‌گرتۆته‌به‌ر".
ناوبراو وتیشى: "ئه‌گه‌ر هۆكارى پشتى لێشاوى كۆچ ڕێگه‌ى لێنه‌گیرێت، ئه‌وا له داهاتوودا زیانى گه‌وره‌ى به‌دوادا دێت و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شى تێكچوونى سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و دارایی و نه‌مانى زیاترى متمانه‌ى خه‌ڵكه به حكوومه‌ت كه ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر سێكته‌رى ژیاندا گرتووه".
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وانیش لاى خۆیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانیه‌كان.
بۆچوونی بەکارهێنەران