شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-18 04:49 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە په‌رله‌مان به ئه‌رکه یاساییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و هه‌ڵبژاردن دوانه‌که‌وێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە په‌رله‌مانی کوردستان به ئه‌رکه یاساییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و هه‌ڵبژاردن دوانه‌که‌وێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ میانی کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕه‌نسا له هه‌رێمى کوردستان دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی دۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا.

په‌یوه‌ست به‌پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان و گرتنه‌به‌رى ڕێکاره په‌یڕه‌وی و سیاسییه‌کان هێمن هه‌ورامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و سه‌رکه‌وتو مافی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و هه‌مولایه‌کمان به‌رپرسیاریه‌تیی سیاسی و یاساییمان له‌سه‌رشانه‌ بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان".

جه‌ختیشی کرده‌وه، که ده‌بێت په‌رله‌مان به ئه‌رکه یاساییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و هه‌ڵبژاردن دوانه‌که‌وێت، بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دیموکراسی به‌ردوامی پێبدرێت.

ناوبراو وتیشی "ئه‌رکی یاسایی و سیاسی هه‌موولایه‌کمانه‌ زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف بکه‌ین و مافی گه‌لی کوردستان له‌ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دیموکراسی په‌ک نه‌خرێت، ده‌بێ سازان و لێکتێگه‌یشتنی نێوان فراکسیۆن و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ نزیک کردنه‌وه‌ى راوبۆچوونه‌ جیاوازه‌کان هاوته‌ریب بێت و هیچ لایه‌ک کارى لایه‌کی دیکه‌ نادیده‌ نه‌گرێت و ڕێگرى له‌ کارى په‌رله‌مان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌ په‌یڕه‌وی و یاساییه‌کانی نه‌گرێ".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە