شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-16 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ بنکەیەکی حەشدی هۆزەکان لە نەینەوا بۆردوومان نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، هیچ بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی زوممار لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بەو رووداوە رایگەیاند: "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو چەند بنکەیەکی فەوجی 78ـی حەشدی شەعبیی لە زوممار لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کردووە و گوایە رووداوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەم هەواڵە راست نییە".

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەشڵێت: "دڵنیایی دەدەین کە رووداوەکە تەنیا بریتی بوو لە تەقینەوەی بۆمبێکی رووناککەرەوەی 60 ملم لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە زوممار کە بووە هۆی بریندار بوونی چەکدارێکی ئەو هێزە بە سووکی."

هەروەها شانەی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکرا کردنی وردەکاری رووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە