شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-13 04:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پرسی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان و بەڕێوەبەری چاکسازی لە وەزارەتی ناوبراو کۆبوونەوە و پڕۆژەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ تۆد برۆس ڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوە و "برۆس" پاڵپشتی خۆی بۆ ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

ئاشکراشی دەکات، لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پڕۆژەی ستراتیژی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهەماهەنگی تیمەکانی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی بەڕێوەدەچێت.

ڕوونیشیکردەوە، پڕۆژەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە