هه‌نگاریا که‌مپێکی مه‌شق و راهێنانی راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا له مه‌راسیمێکدا که‌مپێکی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له پارێزگای دهۆک، راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کرد.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ئاماده‌بوونی میکلۆش سابۆی جێگری کونسوڵی وڵاتی هه‌نگاریا و عه‌مید حارس حه‌بیب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وڵاتی هه‌نگاریا که‌مپێکی مه‌شق و راهێنانیان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، ئه‌و که‌مپه له‌ناو بنکه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆک دایه، پێشتر له‌لایه‌ن راوێژکارانی سه‌ربازی هێزه‌کانی هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌ده‌برا، که تیایدا مه‌شق و راهێنانیان به پێشمه‌رگه ده‌کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران