سهرۆكى جووڵانهوهى نهوهى نوێ: پرۆسەی سیاسی لە هەریم کۆتایی هاتووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ له پهیامێكدا ڕایگهیاند: پرۆسەی سیاسی لە هەریم کۆتایی هاتووە، پەرلەمان پەکخراوە، نیەتێکی جدی نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سهرۆكى جووڵانهوهى نهوهى نوێ لە پۆستێکدا لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: " داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن لە هەرێم بەمەبەستی ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ڕزگار کردنی ئەوەی قابیلی ڕزگارکردنە، ئەگەرنا هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و سەقامگیریی لەم دۆخەی کە خەریکە دەڕوات بەرەو تەقینەوە".
سهرۆكى جووڵانهوهى نهوهى نوێ ئهوهشى باس كردووه، "ئێمە هەم وەک ئۆپۆزسیۆن و هەمیش هاوڵاتییانی هەرێم، ناچارین هەنگاوی تر بگرینەبەر بۆ دیفاع کردن لە مافی هاوڵاتییان و ژیانێکی شەرەفمەندانە و دیفاع لە ئازادیی تاک و دیموکراسی".
بۆچوونی بەکارهێنەران