شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-11 07:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئامانج لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بۆ ڕێککەوتنە لەسەر میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت لە هەرێمى کوردستانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق  ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تواوتوێ کردنى جێبەجێ کردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگەى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ناس کورد بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئامانج لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بۆ ڕێککەوتنە لەسەر میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەت کردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزارەتی نەوت لیژنەی تایبەتی داناوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سەرجەم دۆسیەکانی تایبەت بە نەوتی هەرێم و لەماوەی ڕابردووشدا چەندین کۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە