ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى: له هه‌رێمى کوردستان په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بێ ڕۆڵکراوه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدولا ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، له به‌شێک له خاڵه سنووریه‌کان دوو ده‌فته‌رى کۆکردنه‌وه‌ى داهات هه‌یه یه‌کێکیان بۆ حکوومه‌ته و ئه‌ویتر داهاته‌که‌ى بۆ حکوومه‌ت نیه.
ناوبراو وتیشى، چه‌ند خاڵێکى سنوورى نافه‌رمى هه‌یه داهاته‌که‌ى رۆژانه به‌ملیۆن دۆلاره و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه بکات حکوومه‌ت هیچ گوێى لێ ناگرێت.
باسى له‌وه‌ش کرد، گه‌وره‌ترین کێشه ئه‌وه‌یه حکوومه‌ت گوێ له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ناگرێت و ئێستا جۆرێک ناوه‌ندێتى جێبه‌جێ ده‌کرێت بۆ هه‌رێمى کوردستان نابێت.
ئارێز عه‌بدوڵا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه، کێشه له هه‌ولێر و دهۆکیش هه‌یه و به‌ڵام له هه‌ولێر و دهۆک ڕێگه به وه‌ده‌نگ هاتنى هاووڵاتیان نادرێت و ده‌ڵێت "له هه‌رێمى کوردستان په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بێ ڕۆڵکراوه و وه‌ک ده‌زگایه‌کى زیاده مامه‌ڵه‌یان له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران