شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-08 03:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچیی رادەستی سعوودیە کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دادگای تورکیا بڕیاری دا دۆسییەی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی سعوودیە بکاتەوە و دۆسیەکە لای خۆیەوە کۆتایی پێبهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای تاوانەکانی ئیستانبوڵ کە بەرپرسی پێداچوونەوە بو بە دۆسیەی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی بێ ئامادەبوونی تۆمەتبارانی دۆسیەکە و بەئامادەبوونی پارێزەری دۆسیەکە و خەدیجە خاشقچی دەستگیرانی، بڕیاری دا بوەستێت لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری سعوودیەی بکات.

بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی ئەستەنبوڵ لەکاتێکدایە کۆتایی مانگی ئازاری رابردوو، نوێنەرایەتی گشتی تورکیا داوای کرد دۆسیەی 26 تۆمەتبارەکەی کوشتنی جەمال خاشقچی رەوانەی سعوودیە بکرێتەوە.

لە 2ی تشرینی یەکەم/10ی ساڵی 2018، لەدوای چوونە ژورەوەی بۆ کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ جەمال خاشقچی رۆژنامەنووس و ئۆپۆزسیۆنی سعوودی دیار نەماوە و دواتر و بڵاوکرایەوە کە ناوبراو کوژراوە و تەرمەکەشی لەناوبراوە و لەکاتی رووداوەکەشدا چەندین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە