شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-06 19:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی مووشەکی کرایە سەر یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەک لە نزیک کەوەرگــــۆسک لە رۆژئاوای شارى هەولێر کەوتنە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مووشەکەکان لە نێوان کەوەر گۆسک و قەزای خەبات کەوتونەتە خوارەوە کە لەو ناوچەیەدا "کۆمپانیای کار" لەوێوە نزیکە و کار دەکات، بۆیە ئەگەر ھەیە مووشەکەکان ئاراستەی کۆمپانیاکە کرابن.

یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک پاڵاوگەکانى کۆمپانیای کار کەوتووەتە خوارەوە و دوانەکەى دیکەش لە بەرزایەکانى بەردەڕەش کەوتوونەتە خوارەوە.

هێزێکى ئەمنیی زۆر لە شوێنى کەوتنە خوارەوەى مووشەکەکان کۆکراونەتەوەو جێگیر بوون بەمەبەستى لێکۆڵینەوە و پاراستنى ناوچەکە کۆکراونەتەوە.

هاوکات پەیجی دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک کەوتنەخوارەوە کە بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە