ئەردۆغان داوای یه‌ک ملیۆن لیره وه‌ک قه‌ره‌بوو له کلیچدار ئۆغڵو ده‌کات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی تورکی، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئەردۆغان، که‌مال کلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌که‌ی تۆمه‌تبار کردووه به‌وه‌ی که سووکایه‌تی به "سه‌رۆک"ی وڵات کردووه و له‌و ڕوهشهوه په‌نای بردوه‌ته به‌ر دادگا و له‌به‌رامبه‌ر ناوزڕاندنی داوای قه‌ره‌بووی کردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌که، "سکاڵاکه له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌کانی کلیچدار ئۆغڵو له کۆبوونه‌وه‌ی کوتله‌ی په‌رله‌مانی حزبه‌که‌ی له 22ی ئازار تۆمارکراوه و که له 31ی ئازاریشدا له تویته‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه".
کیلیچدار ئۆغڵو پێشتر له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یامێکی بۆ ئەردۆغان نارد و وتی: "تۆ ئابوریناس نیت، به‌ڵام تۆ بوویت به وه‌رگری پاره‌ی پێنج چه‌ته‌که، هه‌روه‌ها بوویت به کۆکه‌ره‌وه‌یه‌کی پاره‌ی خه‌ڵک"، ده‌سته‌واژه‌ی (پێنج چه‌ته‌که) زاراوه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی تورکیاوه به‌کارده‌هێندرێت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ 5 کۆمپانیای تورکی که زۆربه‌ی ته‌نده‌ره‌کانی حکوومه‌ت به ره‌زامه‌ندی ئەردۆغان وه‌رده‌گرن.
بۆچوونی بەکارهێنەران