شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-05 16:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نابێت چیتر سەرۆکی پەرلەمان لایەنگری حزبێک بێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانای مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "نابێت چیتر سەرۆکی پەرلەمان لایەنگری حزبێک بێت و داوا دەکات "سەرۆکی پەرلەمان بە زووترین کات بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتن لەوبارەیەوە".

زانای مەلا خالید هۆشداری دا لەوەی "ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان ڕانەگەیەنێت، زۆرینەی پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستان بەکاردەهێنین".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە کە "جارێکی تر یەکێتی بنەمای سازانی پێشێلکرد و هۆشداری دەدات لەوەی "هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت مافی هەڵبژاردن لە خەڵکی کوردستان زەوت بکات".

ناوبراو وتیشی، "نابێت پەرلەمانی کوردستان لەم بارودۆخە نالەبارە بێدەنگ بێتگ.

فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە کە "بۆچوونی خۆمان بۆ کاری کۆمسیۆن ڕاگەیاندووە و پێشنیازمان پێشکەش کردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە