شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-04 09:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناڕەزایی دەربڕینی 21 پەرلەمانتاری کوردستان بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 21 په‌رله‌مانتاری کوردستان بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناڕەزایی دەردەبڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ناوى 21 په‌رله‌مانتارى له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "پاش باشبوونی دۆخی دارایی‌ و داهاتی هەرێم، جێگەی داخە و لە هەمانکاتدا دابەش نەکردنی مووچە و وەڵامنەدانەوەی کێشەکانیان هاووڵاتیان لەلایەن حکوومەتەوە جێگەی سەرسوڕمانە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "لەلایەکی ترەوە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە کوردستانی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدار، چوونکە ناکرێت لەم دۆخە خراپەی ژیانی هاووڵاتیاندا، تاکە دەزگای نوێنەرایەتی خەڵکیش کە پەرلەمانە بەئەرکەکانی هەڵنەستێت ‌و بەپاساوی نایاسایی ‌و ناڕەوا کار و کۆبوونەوەکانی ڕاگرێت".

ئەو پەرلەمانتارانە جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، "ئێمە وێڕای سەرکۆنەی ئەم سیاسەتە چەوتەی حکوومەت، لەهەمانکاتدا داوادەکەین دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزوویی کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە و وەڵامگۆی داوا و ناڕەزایی خەڵک بێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە