شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-04 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکرات دەستپێشخەرییەکی نوێ دەخاتە بەردەم یەکێتی بۆ چارەسەر کردنی پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستپێشخەرییەکی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکێتی ئاشکرا دەکرێت ‌و به‌مه‌رجێک یه‌کێتى له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان بێته‌ ده‌ره‌وه‌و بچێته‌ پاڵ سه‌در و سوننه‌کان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی "سەباح"ی ئاشکرایکرد، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕەتکردۆتەوە کە بەپێی ئەوە پارتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار دەبێت بۆ یەکێتیی، بەمەرجێک یەکێتیی لە هاوپەیمانێتیی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعییەکان بێتە دەرەوە و بێتەپاڵ هاوپەیمانی سێقۆڵیی سەدر و پارتی ‌و سوننەکان.

ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکی ناو یەکێتییەوە کە دوایکردووه‌ ناوەکەی ئاشکرانەکرێت بڵاویکردۆته‌وه‌، پارتی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەنهێنی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کردووەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوه‌، ئامادەیە بێ مەرج دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماربێت بۆ یەکێتیی، بەمەرجێک بێتە پاڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەهاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دووربکەوێتەوە.

ئەوەش هاتووە، "دوای ئەو هەنگاوەی پارتی، یەکێتیی وردەکاریی پەیامەکەی پارتی بۆ هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی گواستۆتەوە، هاوکات ڕەتکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەو دەستپێشخەرییەی پارتی پێڕاگەیاندوون، هەر ئەمەش وایکردووە دواتر پارتی سووربوونی خۆی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار دووپات بکاتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە