وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ چەند لایەنیکی جیاوازدا دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و گرێبەستە نەوتییەکانی خستەبەر باس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: "وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیی عێراق سێیەمین وۆرکشۆپی تایبەت بە تاووتوێکردنی مەلەفی نەوت و غازی هەرێمیان ئەنجام داو تیایدا باسیان لە وەبەرهێنانی نەوت و غازی هەرێم و بەپێی دەقە دەستورییەکان کرد".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەبواری نەوت و وزە و دەستوور و تیمێکی دیوانی چاودێری دارایی بەڕێوەچووە و تاووتوێی پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم کراوە و تێبینی و بۆچوونی جیاواز لەوبارەیەوە خراونەتەڕوو".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران