شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-03 05:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکاڵایەکی نوێ دژی دەمیرتاش تۆمار دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سکاڵایەکی نوێ دژی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان تۆمار کرا و داوای پێنج ساڵ زیندانیکردنی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئاڵتانی داواکاری گشتیی تورکیا کە لەسەر دۆسیەی کۆبانی سکاڵای لەسەر دەمیرتاش تۆمار کردبوو، جارێکی تر لەسەر دۆسیەیەکی جیاواز سکاڵای لەسەر سەڵاحەددین دەمیرتاش تۆمارکردۆتەوە.

لەو سکاڵایەی نووسینگەی داواکاری گشتیی لەئەنقەرە لە 23ی ئازاری ئەمساڵ پێشکەشی دادگای حەڤدەهەمینی تاوانە گەورەکانی ئەنقەرەی کردووە، تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داوەتە پاڵ دەمیرتاش.

لە سکاڵاکەدا داواکاری گشتیی داوای کردووە سزای ساڵێک تاوەکوو پێنج ساڵ بەسەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەدا بسەپێنرێت، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە کە ئایا دادگا سکاڵاکەی داواکاری گشتیی وەردەگرێت یان نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە