کۆمپانیایەکی ئیسپانی لە ھەرێمی کوردستان ھێڵی ئاسنین دروست دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاگرین عەبدوڵلا لە لێدوانێکیدا وتی، "دوای کردنەوەی تەندەری دیراسەکردنی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە، کە لەسەر ئاستی جیھان بەناوبانگە و لە زۆر وڵات کاری کردووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەین و دواتر دەست بەکار دەبن، کە ماوەی نۆ مانگی پێویستە دیراسەکە بەپێی ئەو پرۆپۆزەڵەی ئێمە پێمانداوە تەواوی بکات".
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی: "ئەو کۆمپانیایە باس لە ھەموو وردەکاریەکان دەکات کە بەھای ئابووری چۆنە و قازانجی چیە بۆ ئەوەی دروستی دەکات و چۆن دروست بکرێت و لە کوێ بڕوات و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە چی دەبێت، بۆیە وردەکاری تەواومان پێ دەدات".
نابراو وتیشی: "دوای تەواوبوونی دیراسەکە بەدوای وەبەرھێنەر دەگەرێین، کە بەپێی ئەو دیراسەی ئامادە دەکرێت کاری لەسەر بکات بەشێوەی کرداری، کە 912 کم دەبێت و دوو ملیۆن و 600 ھەزار دۆلاری تێچوو دەبێت و لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان دەبێت و لقی لێدەبێتەوە بۆ ھەڵەبجە و ڕانیە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەکانی دیکە، کە پڕۆژەکە بەسێ قۆناغ تەواو دەکرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران