شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-27 16:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانتارێکی  یه‌کێتی: چارەنووسی 70%ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دیار نیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت زیاتر لەسەدا 70ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دیار نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زکری زێباری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، به‌ ته‌له‌فزیۆنی گەلی کوردستان راگەیاندووه‌: ئەو سیاسەتەی پارتی لە حکوومەت پەیرەوی دەکات بۆ ناشرینکردنی پارێزگای سلێمانیە و ئامانجی شاردنەوەی ئەو گەندەڵیانەیە کە لەپارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە.

ناوبراو راشیگەیاندووه‌، زیاتر لە 70%ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارتی دیار نییە و ئەگەر پەرلەمانتارانی پارتی راست دەکەن، با لیژنەیەکی پەرلەمانی لەسەرجەم فراکسیۆنەکان پێکبهێنن و سەردانی هەموو خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان، نەک تەنها لە میدیاکان تۆمەت ببەخشن کە ئامانجیان تەنها ناشرینکردنی پارێزگای سلێمانیە.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی پارتی و میدیای نزیک له‌و حزبه‌، ناو به‌ناو باس له‌ دیارنه‌مانی داهاتی سلێمانی ده‌که‌ن و یه‌کێتی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە