شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-26 04:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی عێرقا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەشداری ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لایەنەکان نەگەیشتون بە رێککەوتن لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، بۆیە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، "پاش تاوتوێکردنی دوا گۆڕانکاری وپێشھاتەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبەر ئەوەی لایەنە عێراقی و ھێزە کوردییەکان ڕێکنەکەوتن و نەگەیشتنە تەوافق لەسەر یەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی کۆمارو وئەنجومەنی وەزیران، بۆیە فراکسیۆنەکەمان بەشداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە بەشێک نین لەناکۆکیەکان وئەم پەرتەوازەییە لە بەرژوەندی عێراق وھەرێم نازانین، بۆیە بریارمانداوە فراکسیۆنی کۆمەڵ بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆ نەبێت، تا دەرفەتی زیاتر برەخسێت بۆ گەیشتن بە تەوافوق لەسەر ھەردو پۆستەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە