مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسی پاش پێکهێنانی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانی گفتوگۆیێکیان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسی پاش پێکهێنانی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانییان لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23ی ئاداری 2022 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی رزگاریی نیشتمانی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.
بۆچوونی بەکارهێنەران