موقتەدا سەدر داوایێکی تری ئاراستەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێكى تر داواى له‌په‌له‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان كرد به‌شداربن له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمار.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، داوا له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ن به‌شداربن له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مان و به‌به‌شداریان بیسه‌لمێنن كه ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێكى زۆرینه‌ى به‌هێز دژى گه‌نده‌ڵى پێكده‌هێندرێت.
سه‌در ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، عێراق پێویسته ئه‌وه‌ى هه‌یه تێیپه‌ڕێنێت حكوومه‌ت و هێزێكى نیشتیمانى بونیاد بنرێت و هه‌مووان ڕیزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن دژى گه‌نده‌ڵى.
بۆچوونی بەکارهێنەران