شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-23 08:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی بۆ دانوستانەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەچێتە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان24ی بڵاوی کردەوە: بڕیاره‌ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/2/2022، شاندێکی پارتی سه‌ردانی به‌غدا بکات، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان تاوتوێ ده‌کات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، شانده‌که‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان به‌ سه‌رۆکایه‌تی فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێت و هه‌ریه‌ک له‌ جه‌عفه‌ر ئیمینکی، نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات که‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌که‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە