شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-21 15:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر و سلێمانییان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە كردوە، "بەپێی ئامارەكانی تا ئێستا تۆمار كراون، لەماوەی 15ی ئازار تا دوێنێ یەكشەممە، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون."

ئەوەش هاتووە، زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە.

وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەماوەی چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی نەورۆزدا، هەڵمەتێكی فراوانییان لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بۆ خاوێنكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جێبەجێ كرد و ئەم هەڵمەتەش لە دوای جێهێشتنی گەشتیاران لەو شوێنانە بەردەوام دەبێت. بۆیە هیوادارن سروشتی جوانی كوردستان بە خاوێنی ڕابگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە