شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-21 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق: نەورۆز بکەینە بنەمای دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتوی ئارام

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-مستەفا کازمی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، با ئەم جەژنە بکەینە بنەمای داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانمان و دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا کەلەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاند، جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆز دەكەم بەتایبەت گەلی كوردمان.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، با ئەم بۆنە ئازیزە بكەینە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە