هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌يه ناکۆکييهکانى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵیى عێراق به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە کە نەورۆز ببێتە هاندەری نوێبوونەوەی بیر و رامانی هەموو لایەک و "ببێتە دەستپێک و سەرەتایەکی تازە بۆ ژیان و پەیوەندییەکانمان، بۆ ئاشته‌وايى و ئومێد و گه‌شبينى و بۆ چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌کردنمان له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه‌کانى ده‌وروبه‌رماندا".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "له‌سه‌ر ئاستى گشتيش، له هه‌موو کاتێک زياتر ئه‌رکى هێز و لايه‌نه سياسييه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستانه به‌گشتى، يه‌کڕيز و ته‌با بن و به هاوبه‌شى پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان به يهکگرتوويى به‌ره‌وڕووى سه‌ختى و تهحهدييهکان ببينهوه و سه‌رکه‌وتووانه تێيانپهڕێنين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "پاراستنى ماف و ده‌ستکه‌وته‌کان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراڵیی هه‌رێمى کوردستان، وه‌کوو چۆن به‌رهه‌مى تێکۆشانى هه‌موو کوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌کى باشتر و ڕووناکترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سهرکهوين".
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە که هه‌رێمى کوردستان وه‌کوو هه‌ميشه ئاماده‌يه هه‌موو کێشه و ناکۆکييهکانى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵیى عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکات. وه‌کوو هه‌ميشه فاکته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌بين بۆ کێشه‌کانى عێراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، يارمه‌تيده‌ر و هاوکار ده‌بين".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى کوردى، زۆر به گه‌رمى و له دڵه‌وه له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له گه‌لى کورد و ته‌واوى گه‌ل و پێکهاته و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان پيرۆز ده‌که‌م. هيوادارم هه‌مووان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويستان و ئازيزانيان جه‌ژنێکى خۆش له ئارامى و سهقامگيريدا به‌سه‌ر به‌رن.
داوا له هاووڵاتييانى ئازيز ده‌که‌م له کاتى چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌شت و سه‌يرانى ناو سروشتى جوانى کوردستان، تا ئه‌وپه‌ڕى، پابه‌ندى ڕاگرتنى پاکوخاوێنى و پاراستنى ژينگه‌ى دڵڕفێن و بههاريى وڵات بن. ئاگادارى خۆيان بن و ڕه‌چاوى خۆپارێزى و ڕێنماييى ته‌ندروستى بکه‌ن.
نه‌ورۆز که جه‌ژنی ئازادی و گيانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بڕوابه‌خۆبوونه، ساڵى تازه و نوێبوونه‌وه‌يه، له‌سه‌ر ئاستى تاک و که‌سى، با هانده‌رى نوێبوونه‌وه‌ى بير و ڕامانى هه‌موومان بێت و بيکه‌ينه ده‌سپێک و سه‌ره‌تايه‌کى تازه بۆ ژيان و په‌يوه‌ندييه‌کانمان، بۆ ئاشته‌وايى و ئومێد و گه‌شبينى و بۆ چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌کردنمان له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه‌کانى ده‌وروبه‌رماندا.
له‌سه‌ر ئاستى گشتيش، له هه‌موو کاتێک زياتر ئه‌رکى هێز و لايه‌نه سياسييه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستانه به‌گشتى، يه‌کڕيز و ته‌با بن و به هاوبه‌شى پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان به يهکگرتوويى به‌ره‌وڕووى سه‌ختى و تهحهدييهکان ببينهوه و سه‌رکه‌وتووانه تێيانپهڕێنين.
پاراستنى ماف و ده‌ستکه‌وته‌کان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراليى هه‌رێمى کوردستان، وه‌ک چۆن به‌رهه‌مى تێکۆشانى هه‌موو کوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌کى باشتر و ڕووناکترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سهرکهوين.
له‌م بۆنه‌يه‌دا دووپاتى ده‌که‌ينه‌وه که هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌يه هه‌موو کێشه و ناکۆکييهکانى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدرالى عيراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکات. وه‌ک هه‌ميشه فاکته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌بين بۆ کێشه‌کانى عيراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، يارمه‌تيده‌ر و هاوکار ده‌بين.
هه‌ر لێره‌وه، له کوردستانى لێبورده‌يى، يه‌کترقبووڵکردن و پێکهوهژيانهوه، ڕێز و سڵاوى نه‌ورۆزى و بۆندارانهى به‌هارى، بۆ گه‌لانى عيراق و ناوچه‌که، جيهان و دۆستانى کوردستان له هه‌ر کوێيهک بن، هه‌روه‌ها بۆ UN ده‌نێرين که جه‌ژنى نه‌ورۆزى کرده ڕۆژێکى نێوده‌وڵه‌تى و له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیری و ئاشتيدا کار ده‌که‌ين.
نه‌ورۆز له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵيک به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
20ى ئازارى 2022
بۆچوونی بەکارهێنەران