شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-20 12:32 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان چڕتر دەکەینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان چڕتر دەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو ساڵیادی ئازادکردنی کەرکووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان چڕتر دەکەینەوە بۆ بەدیهێنانی تەواوەتی ئەو ئامانجانەمان تا لەسایەیاندا خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی و ئارامیی زیاتر لەوڵاتدا مسۆگەر ببێت".

باسی لەوەشکردووە، "دڵنیایی دەدەینە هەموان هەوڵەکانمان زیاتر دەخەینە گەڕ بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتر، لەپێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییە نەتەوەییەکانمان لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی تر کەچەندین ساڵ خەباتمان بۆ کردوە و هەزاران قوربانیمان لەپێناویدا بەخشیوە".

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵیادی ئازادکردنی کەرکووکی قودسی کوردستانەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، سەری ساڵی کوردی و وەرزی نوێبونەوەی سروشت و ژیان و سیمبولی خۆڕاگری و بەگژداچوونەوەی ستەم و زۆرداری. هاوکات لەگەڵ یادی سی و یەک ساڵەی ڕاپەرینی گەلەکەمان، کە بەئازادکردنی شاری کەرکووک تاجی سەرکەوتنەکانی لەسەرنا، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و میللەتانی نەورۆزخواز لەسەرتاسەری دونیا دەکەین و هیوادارین لەم بۆنە نەتەوەییەدا، بەتەبایی و یەکڕیزیی هەموولایەک، زاڵبین بەسەر ئەو قەیران و گرفتانەی بەرۆکی وڵات و خەڵکەکەمانی گرتۆتەوە ،دڵنیایی دەدەینە هەموان هەوڵەکانمان زیاتر دەخەینە گەڕ بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان و لە پێناو چەسپاندنی مافە دەستورییە نەتەوەییەکانمان لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی تر کەچەندین ساڵ خەباتمان بۆ کردوە و هەزاران قوربانیمان لەپێناویدا بەخشیوە.گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان چڕتر دەکەینەوە بۆ بەدیهێنانی تەواوەتی ئەو ئامانجانەمان تا لەسایەیاندا خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی و ئارامیی زیاتر لەوڵاتدا مسۆگەر ببێت.

کوردستانیانی خۆشەویست، کەرکووکییە خۆڕاگرەکانی شارەکەی سەرۆک مام جەلال هیوادارین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە مایەی خۆشی و ئاسودەیی بۆ هەموان و ناخۆشیەکانمان بڕەوێنینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە