شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-20 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهور شێخ جەنگی: بێزارای و بێ ئومێدیی خەڵکی هەرێم گەیشتووەتە لێواری تەقینەوەی جەماوەری

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت بێزارای و بێ ئومێدیی خەڵک گەیشتووەتە لێواری تەقینەوەی جەماوەری و خەریکە ئەزموونەکەشمان دەکەوێتە بەر مەترسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی سەردانی گەرمیانیكرد، لاهور شێخ جەنگی لەبارەی سەردانەكەیەوە بڵاویكردەوە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان، سەردانی هەر دوو شاری کەلار و کفری و ناحیەی ڕزگارییان کرد.

ناوبراو دەشڵێت: هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستان، گوزەرانی خەڵک و دۆخی بازاڕ و کاسبکاران و فەرمانبەران لەوپەڕی خراپیدایە، گەنجانی دەڤەرەکە بێکارن، هاووڵاتییان نیگەرانن لە دەسەڵات و بێئومێد بوون، داوای گۆڕانکاری و چاکسازی ڕاستەقینە دەکەن، داوای پرۆژەی خزمەتگوزاریی دەکەن.

لەبارەی ئامانجی سەردانەكانیەوە دەڵێت: ئامانجمان لەم سەردانانەی شار و شارۆچکەکان، بۆ پشتیوانیکردنە لە خەڵکەکەی خۆمان، دەمانەوێت پێیان بڵێین کە بێئومێد نەبن، ئێمە پشتیوان و داکۆکیکارێکی سەرسەختی داوا ڕەواکانیان دەبین.

ئاماژە بەوە دەكات، كە دوای سەردانەكانی پەیامی بۆ حكوومەت و یەكێتی دەبێت و وتی: دوای ئەم سەردانانە پەیامی خۆمم دەبێت بۆ حکوومەت و حزبەکەم، چونکە بێزارای و بێ ئومێدی خەڵک گەیشتووەتە لێواری تەقینەوەی جەماوەری و خەریکە ئەزموونەکەشمان دەکەوێتە بەر مەترسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە