شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-19 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە خێراتر بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسێۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە خێراتر بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسێۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێگەی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، لە شەش مانگی رابردوودا یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە خێرایی بەخۆیەوە بینیوە و ھەردوو ھێزی پشتیوانی یەک و دوو لەگەڵ سێ لیوای ٧٠ و ٨٠ خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکردووە، لیوایەکی نوێ دروستکراوە و پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە بەردەوامە.

جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسێۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش کردووە، ئەمساڵ دوو لیوای نوێ لە وەزارەت پێکدەهێنرێت بۆ وەرگرتنی یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەویش لیوای ٢١ و ٢٢ی پێشمەرگەیە، ھەردوو یەکەکەش ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ سیستمی وەزارەت بگونجێنن.

پڕۆژەی یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانى پێشمەرگە لە ٣٥ خاڵ پێک هاتووە و لەلایەن هاوپەیمانانەوە سەرپەرشتى دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە