لە هەڵەبجە لەبری یادکردنه‌وه‌ى کاره‌ساتى کیمیاباران، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له هه‌ڵه‌بجه جه‌ماوه‌رى شاره‌که ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژى یادکردنه‌وه‌ى کاره‌ساتى کیمیابارانى شاره‌که‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
کوردپرێس: ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە چین و توێژه جیاوازه‌کانى هه‌ڵه‌بجه به‌شدارییان له مه‌راسیمى کاره‌ساتى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه نه‌کرد و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و له خۆپیشاندانه‌که ڕایانگه‌یاند، "هه‌ڵه‌بجه یه‌ک ڕۆژ یادى قوربانیدانه‌کانى ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ڕۆژانه قوربانى ده‌دات".
خۆپیشانده‌رانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر ساڵى یه‌ک پڕۆژه له هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێبکرایه ئێستا هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کى تر ده‌بوو".
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه و به‌شێکى که‌سوکارى قوربانیان ڕایانگه‌یاند، به‌هۆى پشتگوێخستنى شاره‌که‌یان به‌شداریى ساڵیادى قوربانیه‌کان نه‌کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران