پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی دوباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار بڕیاریدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکاته‌وه، 265 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوونه‌و 203 پەرلەمانتار بە بەڵێ و 62 پەرلەمانتاریش بەنەخێر بۆ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەنگیانداوە.
شایانی باسە یه‌کی ئه‌م مانگه، دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی بڕیاری دوباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق کۆبووه‌وه و بڕیاری دا دووباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ناده‌ستوریه، هیچ مادده‌یه‌کی ده‌ستوری و یاسایی نییه که ده‌سه‌ڵات بداته سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ کردنه‌وه‌ی دوباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن، به‌ڵام رایگه‌یاند، په‌رله‌مان ده‌توانێت به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی دوباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن بدات.
بۆچوونی بەکارهێنەران