شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-03 17:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شار و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دەبەسرێنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ناسر حسێن ئەلشبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لە بواری گواستنەوە و گەیاندن کرا، بەتایبەتی لە ڕووی بەستنەوەی شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکتر و پاشان بە وڵاتانی دەوروبەر وجیهان لە رێگەی هێڵێکی پێشکەوتووی ئاسنینەوە.

هەروەها زیادکردنی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان، کە کاریگەرییەکی باشیان دەبێت لەڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی وگەشتوگوزار.

جەختیش لەوە کرایەوە، کە پێویستە ئەنجامدانی ئەم پرۆژە ستراتیجیانە، بە شێوەیەک بێت، لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە