شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-03 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومه‌ت به‌رپرسیاره‌ له‌چاره‌سه‌رکردنى ئەو گیروگرفتانه‌ که‌ به‌رۆکى هاووڵاتیانیان گرتووه

پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵى دادگه‌رى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانى ئه‌مدواییه‌ ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت، حکومه‌ت به‌رپرسیاره‌ له‌م دۆخه‌ى ئێستاو سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى داواى گفتوگۆى نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ده‌که‌ن‌و  له‌گه‌ڵ یاساى په‌رله‌مان نین بۆ وه‌ڵامى دادگاى فیدڕاڵى.

عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فڕاکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ڕایگه‌یاند، ئه‌و کۆبونه‌وه‌ى چوار سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ که‌ کراوه‌ و تێیدا بڕیار دراوه‌ په‌رله‌مانى کوردستان به‌بڕیارێک وه‌ڵامى دادگاى فیدڕاڵى بداته‌وه‌ له‌گه‌ڵى نین.

ناوبراو وتیشى: "ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان کارێکى وابکات ئه‌وا ئه‌و پۆخڵه‌واتى ‌و ناشه‌فافى ‌و نادادیه‌ى له‌دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌یه‌ ڕ‌ه‌وایه‌تى پێده‌دات‌ و سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى تر ده‌یانه‌وێت به‌م په‌رله‌مانه‌ بێده‌سه‌ڵاته‌ کاره‌ خراپه‌کانى ڕابردوویان ڕێکبخه‌نه‌وه‌".

سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ وتیشى: "نادادى له‌نه‌وت سووته‌مه‌نى نه‌بوونى مووچه‌ نه‌دانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ گرانى بازاڕ دابه‌شنه‌کردنى نه‌وتى سپى بێکارى له‌و کێشه‌و گیروگرفتانه‌ن که‌ به‌رۆکى هاووڵاتیانیان گرتووه ‌و حکوومه‌ت به‌رپرسیاره‌ له‌چاره‌سه‌رکردنى".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە