لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمهرگهیێک گیانی لەدەست دا و چواری دیکەش بریندرار بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدهكات، لەسنووری گەرمەسێر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج پێشمهرگه بوونه قوربانى.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهڕاگهیهنراوێكدا وهزارهتى پێشمهرگه ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ لەسنووری گەرمەسێر پێنچ لە پێشمەرگەکانی فەوجی 3ی لیوای 19ى پیادە، لەکاتی گەڕانەوەیان لەدەوامی فەرمی، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.
ئهوهش هاتووه، بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، یەکێک لەپێشمەرگەکان بەناوی عەلی عەبدوڵا ئەحمەد گیانی لەدەستدا و چوار پێشمەرگەکەی تریش بریندار بوون.
باس لهوهش كراوه لهئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شار لهسلێمانى لەژێر چاودێریی پزیشکدان و چارەسەردەکرێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران