شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-01 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەرجەکانی یەکێتیی نیشتمانی بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رایگەیاند، خواستى حزبەکەى هەموارى یاساى هەڵبژاردن و چارەسەرکردنى کێشەى کۆمسیۆنە، پێش ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رزگار حاجی حه‌مه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی (28/2/2022) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانی ماوه‌ی یاسایی خۆی به‌سه‌رچووه‌و به‌هۆی ڕێكاره‌ یاسایه‌كانه‌وه‌ ناتوانێت هه‌ڵبستێت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان".

وتیشی "له‌ رووی یاساییه‌وه‌ پێویسته‌ ماوه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانی درێژبكرێته‌وه‌ یان كۆمسیۆنێكی نوێ دیاریی بكرێت".

له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنیش لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاند "پێویسته‌ پێش هه‌ڵبژاردن هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ خواسی یه‌كێتییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد".

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم 2022/2/24 لەفەرمانێکى هەرێمیدا بڕیاریدا رۆژى 1/10/2022 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە