شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-27 18:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی فەرمانێکی لەبارەی دابین کردنی بوودجەی هەڵبژاردن دەرکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بە مەبەستی دابین کردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە رۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشان کردنی رۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ (27 ی شوبات/فەبرایەری 2022) رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاری دا بە راسپاردنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە