هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه و وه‌ڵامی دادگای فیدرالی ده‌ده‌نه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببنه‌وه و وه‌ڵامی دادگای فیدرالی عێراق له باره‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بده‌نه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كوردستان24ی راگه‌یاندووە: چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، سبه‌ی دووشه‌ممه 28ی شوبات 2022، كۆ ده‌بنه‌وه و تێیدا بڕیاری دادگای فیدرالی تاووتوێ ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی دادگاش ده‌ده‌نه‌وه.
لە 15/2/2022، دادگای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا رایگەیاند، یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران