شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-25 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەنەدا ئامادەیە لەبارەی زیندانیانی داعشەوە هاوکاریی بەرپرسانی کوردی سووریا بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند ئەو وڵاتە بۆ بەدەست هێنانی زانیاریی لەبارەی هاووڵاتییە گیراوەکانی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هاوکاری بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی کەنەدا وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە گوایا خەمساردن لەبارەی پرسی هاووڵاتییە داعشەکانیان کە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەستگیر کراون.

سابرینا ویلیامز، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی کەنەدا بە ئاژانسی ئەسۆوشیەتیدپرێس-ی وتووە کە بەرپرسانی کەنادایی لەبارەی هاووڵاتییە گیراوەکانیان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هاوکاری دەکەن.

ناوبراو جەختی کردەوە بەم حاڵەشەوە بەهۆی بەفەرمی نەناساندنی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە، هاوکارییەکانی کونسۆڵی کەنەدا لەم ناوچەیە زۆر بەرتەسک دەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەسۆوشیەتیدپرێس و ئیندیپێندێنت نزیک لە 50 هەووڵاتی کەنەدی بۆ چوونە ناو ڕیزەکانی داعش چوونەتە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە