وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ميانى به‌شداريکردن له کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوویەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی له ميانى به‌شداريکردن له کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
له ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و گفتوگۆى ڤيه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژاوادا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و هيوايان خواست پرۆسه‌ى سياسى له عێراق له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات‌دا به هاريكارى و لێكگه‌يشتنى هه‌مووان، ڕاسته‌ڕێ ببێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران