موقتەدا سەدر و مەسعوود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر ئەنجامدا و تیایدا هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانیی کردووەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی هەماهەنگی و هەنگاوی پێویست و هەڵوێستی هاوپەیمانیی سێقوڵی ستراتیژیی نێوانیان لەم قۆناغەدا، لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو پەیوەندییەدا بارزانی و سەدر رێككەوتوون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هێزەكانی هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەیان لە چەند رۆژی داهاتوودا.
بۆچوونی بەکارهێنەران