وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاسپێردرا کە بەدواداچوون بکات بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا باسی لەوەکرد، کە فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نادەستورییە، حکوومەتی عێراق وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاسپێردرا کە بەدواداچوون بکات بۆ دۆسیەکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری نەوتی راسپارد بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێم.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، کازمی وەزیری نەوتی راسپارد كە لەسەر پرسی نەوت و بابەتی كۆمپانیاكان و وڵاتە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران