شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-17 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم هەمانە، دادگای فیدراڵ دەبێت هاوکاربێت بۆ چارەسەریی گرفتەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە تێبینی و ڕەخنە لە سەر ئەدائی حکوومەتی هەرێم هەیە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز، بەڵام دەخوازن دەسەڵاتی دادوەری باڵا و دادگای فیدراڵی عێراقیش هاوکاربن بۆ سەقامگیری گشتی و چارەسەری گرفتەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، "وێڕای بوونی چەندین تێبینی و ڕەخنە لە سەر ئەدائی حکوومەتی هەرێم، سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز و شێوەی مامەڵەی لەگەڵ گرفتە هەڵواسراوەکانی لەگەڵ بەغدا، بە نیگەرانیەوە دەڕوانینە ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بەپرسی نەوت و غاز کە ساڵانێکە فەرامۆش کراوە و لەم کاتە هەستیارەدا وروژێنراوە، دەخوازین دەسەڵاتی دادوەری باڵا و دادگای فیدراڵی بەڕێز هاوکاربن بۆ سەقامگیری گشتی و چارەسەری گرفتەکان."

ئەوەش هاتووە، "بەڵێ گرفت هەیە، شپرزی و نارێکی هەیە، بەڵام چارەسەر بەڕێگەی دەست وری و مرونەتی سیاسی دەکرێ و پێویستە هەرد ولا (حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی) هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەری عەمەلی.. ئێمەش لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان خوازیارین هەردوولا بەگیانی چارەسەر مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان بکەن، دۆخی وڵات و ناوچەکە بەرگەی گرژی نانەوەی زیاتر ناگرێت".

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەستووری وڵات ئەرک و مافی هەموولایەکی دیاری کردووە و دەتوانێ هەمووان بکاتەوە لەسەر "سفرەی هاوڵاتی بوونی یەکسان و پاراستنی سیستەمی فیدراڵی عێراق."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە