بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ڕووسیا لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگەکەی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا پێشوازیی کرد له ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق، له دیدارێکدا په‌یوه‌ندییه‌کانی ھه‌ردوولا تاوتوێ‌کران و جه‌خت کرایه‌وه له ھه‌ماھه‌نگی و ھاریکاری ھاوبه‌ش به‌جۆرێک خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکان بکات.
ھه‌ر له‌دیداره‌که‌دا بیروڕا له‌باره‌ی ھه‌نگاوه‌کانی پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان ھه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌رکرا.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی روونیکرده‌وه، سه‌رباری ناکۆکییه‌کان و جیاوازی بۆچونه‌کان به‌ڵام بێھیوانین و له‌گه‌ڵ ھاوبه‌شه راسته‌قینه‌کانمان که په‌رۆشی یه‌کڕیزی نیشتمانیی و پاراستنی که‌لتوری ته‌وافقن ده‌مانه‌وێت رێکبکه‌وین و حکومه‌تێکی کاریگه‌ر و خزمه‌تکار پێکبھێنین، که خزمه‌تی ھه‌مو لایه‌ک بکات به‌بێ جیاوازی.
راشیگه‌یاند، ھیچ کێشه و گیروگرفتێک به‌بێ لێکتێگه‌یشتن و سازان چاره‌سه‌رناکرێت، باشترین بژارده دیالۆک و په‌نابردنه بۆ زمانی گفتوگۆ.
بۆچوونی بەکارهێنەران