شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-15 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەنگەژەکانی بەردەم کوردانی سووریا لە ساڵی 2022دا چین؟

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی باڵای کوردی سووریا دەڵێت درێژەی چالاکیی شانەنووستووەکانی داعش و هێرشەکانی تورکیا گرینگترین تەنگەژەکانی بەردەم کوردانی سووریان لە ساڵی 2022دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد لە لێدوانێکیدا بۆ شەرقولئەوسەت دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا هێشتا چەندین تەنگەژەی گەورەی لەبەردەمدایە.

ئەم بەرپرسە باڵای کوردی سووریا جەخت دەکاتەوە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شانە نووستووەکانی داعش (کە مانگی ڕابردووی زاینی هێرشێکی بەربڵاویان بۆسەر گرتووخانەی سناعە دەستپێکرد) لە تەنگەژە گەورەکانی بەردەم ئیدارەی خۆسەر لە ساڵی نوێدایە.

ناوبراو ئاماژەشی دا بە درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و ئەم پرسەشی بە کێشەیێکی گەورە و داڵغەی سەرەکیی کوردەکانی سووریا ناوبرد.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەشی داوە بە بنبەستی سیاسی نێوان کوردەکانی سووریا و حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە و ڕایگەیاند: ستراتێژیی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەمپەڕی بۆ ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کوردەکان دروست کردووە.

ئەم بەرپرسە کوردە جەختی کردەوە تەنها ڕێگای بەردەست بۆ کورد و حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێککەوتنە ئەوەش بەپێی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە